محەمەد سدیق خۆشناو بە پێگەى فەرمى حزبەکەى راگەیاند: ''پێم وایە ئەم جارە لە عێراق ھاوپەیمانیی نوێ پێک دێت، بەتایبەتی چوارچێوەی ھەماھەنگی، ئەگەر ھاوپەیمانیی نوێ دروست بێت، ئەوکات دەتوانن حکوومەت پێک بێنن".
وتیشى: "ئەگەر ھەر ھاوپەیمانییەک دروست بکرێت و بە مەرجەکانی ئێمە، وەک پارتی دیموکراتی کوردستان ڕازی بن، ئەوە دەچینە ناو ئەو ھاوپەیمانییە، پێشتریش پارتی مەرجی ھەبووە.''
پەرلەمانتارەکەى پارتى باسى لەوەشکرد، تاکە چارەسەر، گەیشتنە بە ڕێککەوتن، چونکە بەڕێوەبردنی ھەڵبژاردن کاریگەریی نابێت و بۆ ڕەوشی ئێستای عێراق چارەسەر نییە و ئەگەرێکی دوورە.
"حکوومەتی نوێ بەبێ سەدر کارێکی زەحمەتە، چونکە ئەگەر سەدر ببێتە ئۆپۆزسیۆنی نیشتمانی، ئەوکات دژی حکوومەت شەقام دەجووڵێنێت، لەبەر ئەوەی لەنێو پەرلەماندا نەماوە، دەبێتە ئۆپۆزسیۆنی نیشتمانی و شەقامی بەدەستەوە دەبێت"، پەرلەمانتارەکەى پارتى وایوت
Your Comment