AP ١٤٠١ جۆزەردان ٢٦ ٠٦:٥٤

ئەدهەم بارزانی:

تەواوی بارۆدۆخی هەرێمی کوردستان لە بەردەم مەترسیدایە

تەواوی بارۆدۆخی هەرێمی کوردستان لە بەردەم مەترسیدایە

ئەدهەم بارزانى هۆشداری دەداتە حکومەتی هەرێم و رایدەگەیەنێت، نیگەرانی و نەڕەزایەتی گەیشتۆتە ئاستێکی مەترسیداری پێوانەیی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە پەیامەکەیدا ئەدهەم بارزانی کە ئاڕاستەى لایەنە بەشدارەکانى حکومەتى کردوە رایگەیاند" وەك هەموو لایەك ئاگادارن، نیگەرانی و تورەیی خەڵك لەنادادی و جیاوزای چینایەتی و گەندەڵی و گرانی بازار گەیشتۆتە لوتكە و دۆخەكە روو لەئاڵۆزیەكە كە ئەوسەری دیار نییە، لەم سۆنگەیەوە، داوا دەکەم هەموو لایەنە بەشدارەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەخەمی نیگەرانیەكانی خەڵكەوە بن و شۆر ببنەوە بۆ ناو میللەت بۆ گوێگرتن لەخواستەكانی جەماوەر و ڕێکارەکانی چارەسەرکردن بگرنە بەر".

ئاماژەى بەوەشکردووە کە نیگەرانی و ناڕەزایەتی گەیشتۆتە ئاستێکی مەترسیداری پێوانەیی و تەواوی بارۆدۆخی کوردستان لە بەردەم مەترسیدایە.

ئەدهەم بارزانى دەشڵێت:" ئۆمێدوارم بەرپرسانە پەلەبكرێت تا ئەو درزە گەورەیەی کە لە نێوان دەسەڵات و جەماوەردا دروست بووە چارەسەر بکرێت و نەمێنێت تائاشتی كۆمەڵایەتی تێكنەچێت".

News ID 42418

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha