رەئیسی و پووتین لە سەر چەند پرسی گرینگ گفتوگۆیان کرد

سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆکی ڕووسیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا باسیان لە چەندین پرسی گرینگ کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڤیلادمیر پوتین سەرۆکی ڕووسیا ئەمرۆ چوار شەمە پەیوەندی بە سەید ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێرانەوە کرد.

پوتین وێرای سەرەخۆشی لە سەرۆک کۆماری ئێران بە بۆنەی ڕووداوی لادانی شەمەندەفەر لە مەشهەد, جەختی کردۆتە سەر پێویستی درێژەدان بە هەوڵە دیپلۆماتیکەکان بۆ وەدەستهێنانی سەرکەوتن لە پرسی ئەتۆمی ئێران و نەهێشتنی گەمارۆکان.

هەروەها دوو لایەن جەختیان کردە سەر پەرەدان بە هاوکارییەکانی نێوان رووسیا و ئێران لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.

News Code 42321

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha