بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رەفێق ساڵحی وتی: ئامانج لە هاتنی هێزی تورکیا بۆ خاکی عێراق بەرەنگاریی لە گەڵ هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان نییە.
وتیشی: ئامانجی تورکیا ئابوورییە و دەیەوت سەروەت و سامانی نەوتیی عێراق لە ناوچە شڵەژاوەکان بدزێت.
زیادیشی کرد: دەوڵەتی کازمی ناتوانی بە جیدی رووبەرووی کردەوەکانی تورکیا بێتەوە لە عێراق و تەنانەت توانایی ڕێگری لە لادانە بەرفراوانەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی نییە.
Your Comment