AP ١٤٠١ جۆزەردان ١٥ ٠٨:٥٢

مێهر لێکیدەداتەوە؛

سەرهەڵدانی 15ی جۆزەردان، بەستێنێک بۆ شۆڕشی ئیسلامی ئێران

سەرهەڵدانی 15ی جۆزەردان، بەستێنێک بۆ شۆڕشی ئیسلامی ئێران

سەرهەڵدانی 15 ی جۆزەردانی ساڵی 1342، بەستێنی بۆ شۆڕشی ئیسلامی ئێران خۆش کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرهەڵدانی 15 ی جۆزەردانی ساڵی 1342ی هەتاوی ، کۆبوونەوە و ڕێپێوانی خەڵکی هەندێک لە شارەکانی ئێران لە ناڕەزایەتی بە دەستگیری ئیمام خومەینی لە زانایانی ئایینی حەوزەی علمیەی قوم بوو. خۆپیشاندان لە قوم، تاران و وەرامین بەرەو ئاڵۆزی کێشرا و ژمارەیەک لە خەڵکشەهید و بریندار بوون.

دەستگیری ئیمام خومەینی بە بۆنەی لێدوانی ئەو لە قوتابخانەی فەیزیە لە دژی هەڵسوکەوتەکانی محەمەد ڕەزا شای پەهلەوی بوو. لە ئەو لێدوانەدا حکومەتی ئەو کاتەی بە حکومەتی یەزید شوبهێندرابوو. ئیمام خومەینی بەهۆی کوژرانی کۆمەڵێک لە خەڵک، ئەو ڕۆژەی بۆ هەمیشەی تازیەباری گشتی ڕاگەیاندبوو. 15 ی جۆزردان لە ڕۆژژمێری کۆماری ئیسلامی ئێران پشووی فەرمییە.

لێدوان و دەستگیری ئیمام خومەینی

لە ڕۆژانی مانگی موحەڕەمدا حکومەتی شا هۆشداریی دابووە خەڵک کە لە دژی شا و ئیسرائیل و هەروەها ئەوەی کە ئیسلام لە مەترسیدایە هیچ باسێک نەکەن . ئیمام خومەینی هەر لە ڕۆژانی موحەرەم و کاتژمێر شەش و سی خولەی دوانیوەڕۆی ڕۆژی عاشوورای ساڵی 1342 بە ڕاگەیاندنی لە پێشەوە بۆ لێدوان لە قوتابخانەی فەیزیەی قوم ئامادە بوو و لە لێدوانەکەی خۆیدا ڕاشکاوانە حکومەتی پەهلەویی خستە بەر ڕەخنەوە. لە ئەو ڕۆژەدا، هێزە ئەمنی و ئینتزامییەکانی حکومەتی شا لە ئامادەباشیدا بوون و ئەگەری هەر جۆرە مەترسییەک بۆ ئیمام و سەرکەوتی خەڵک چاوەڕوانی دەکرا.

دوای ئەو لێدوانە توندە کە لەلایەن ئیمام خومەینیەوە هاتە ئاراوە، هێزە ئەمنییەکان، ناوبراویان لە شەودا بۆ تاران گواستەوە و هەروەها سەید حەسەن قومی و بەهائەدین مەحەلاتی دوو ڕۆحانی دیکە بوون کە دەستگیر کران و بۆ تاران گواسترانەوە.

ڕێپێوانی ناڕەزایەتی

سەرلەبەیانی ڕۆژی 15 ی جۆزەردان، خەڵکی قوم و هەندێک لە شارەکان لە دەستگیری ئایەتوڵڵا خومەینی ئاگادار بوونەوە و دەستیان دایە نارەزایەتییەکی بەربڵاوەوە. لە تاارن خوێندکاران وانەکانی بەجێهێشت و چوونە ڕیزی خەڵکی خۆپیشاندەرەوە. هەروەها وردە وردە هەموو چین و توێژەکان هاتنە سەر شەقام و ژمارەیان زیاد بووەوە. لە درێژەدا خەڵک ویستیان ناوەندە گرینگە دەوڵەتی و حکومەتەییەکانی لەوانە کۆشکی مەڕمەڕ، ئیدارەی ڕادیۆ، ئیدارەی چەک و تەقەمەی ئەرتەش و ... کۆنترۆڵ بکەن.

پێکدادان و کوشتوبڕی خەڵک

هێزە سەربازییەکان کە لە شوێنە ناوەندی و هەستیارەکانی شارەکانی قوم و تاران جێگیر بووبوون بەرەو خەڵک تەقەیان دەست پێکرد و خەڵکی خۆپیشاندەریش بە چێو و بەرد لە خۆیان بەرگریان دەکرد. خۆپیشاندان لە ئەو ڕۆژە و دوو ڕۆژی دیکەش هەر درێژەی هەبوو.

هاتنی زانایان بۆ تاران

لە حاڵێکدا کە هێشتا 35 ڕۆژ لە دەستگیر کرانی ئایەتوڵڵا خومەینی تێنەپەڕیبوو، زانایانی ئایینی لە شارە جیاجیاکانی ئێرانەوە بەرەو تاران کەوتنەڕێ و دوابەدوای ئەوە شا هەوڵی رێگری لە هاتنیان بکات و هاوکات فەرمانی دەستگیر کرانی هەندێک لە ئەو کەسانە درا. لە درێژەی گوشارەکاندا، شا ناچار بە پاشگەز بوونەوە بوو و ئیزنی دیداری ئەو زانایانە لەگەڵ ئیمام خومەینی درا. بەم شێوەیە کەشی سیاسی بە ئازادی کاتی ئیمام خومەینی و هاوڕێکانی ئارام بووەوە.

ئازادی ئیمام خومەینی

لە 15 ی خاکەلێوەی 1343، دوای ساڵڕۆژی ڕووداوی فەیزیە، ائیەتوڵڵا خومەینی پەیامی ئازادی خۆی وەرگرت و لە قەیتەریە هاتە دەرەوە و بەرەو ماڵی خۆی لە قوم کەوتەڕێ. هەواڵی ئازادی ناوبراو شەپۆلێک لە شادی و خۆشی خستە نێو شارکانەوە و خەڵک بەرەو ماڵەکەی لە قەم کەوتنەڕێ.

News ID 42280

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha