بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، زنجیرە ئۆپراسیۆنە دژە تیرۆریستییەکانی حەشدی شەعبی لە دژی پاشماوەکانی داعش لە شوێنە جیاجیاکانی عێراق هەر درێژەی هەیە. هیزەکانی حەشدی شەعبی ئۆپراسیۆنێکێ نوێیان لە دژی تەکفیرییەکان ڕێکخستووە.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، هێزەکانی حەشد، مۆڵگەکانی داعش لە بیابانی حوران هەڵکەوتوو لە پارێزگای ئەنباریان کردە ئامانج. سەرچاوە میدیاییەکان ڕایانگەیاند کە لە ئەو ئۆپراسیۆنەدا 3 ئەندامی تەکفیری کوژراون.
پێشتر عەبدوڵڵا زیادی لە فەرماندەکانی حەشد ڕایگەیاندبوو: دۆخی ئەمنی بووەتە قوربانیی دۆخی سیاسی و لایەنی ئەمریکی ڕێگری دەکات لە پاڵپشتی کردنی دەوڵەت لە هێزەکانی حەشد، ئەمە لە حاڵێکدایە ئیزن دەدرێتە فڕۆکەکانی ئیسرائیل کە حەشدی شەعبی لە عێراق بپێکێت.
لەلایەکی ترەوە یەکێک لە فەرماندەکانی حەشد ڕایگەیاندووە: تورکیا هەڕەشەیەکی ئەمنیەتی گەورەیە و ئەنقەرە لە داعش پاڵپشتی دەکات و ئێمە لە دەستگیر کردنی چەکدارە تیرۆریستییەکانەوە لە ئەو بابەتە دڵنیا بووینەوە.
Your Comment