کاردانەوەی ئێران بە گەمارۆی نوێی ئەمریکا دژی سوپای پاسداران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا وتی: ئێران و هێزە چەکدارە یاساییەکانی بە تایبەتی هێزی قودسی سوپای پاسداران بوونەتە مۆتەکە بۆ گرووپە تیرۆریستەکان لە ناوچەکە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا دژی هاووڵاتیانی ئێرانی ڕایگەیاند:ئێران و هێزە چەکدارە یاساییەکانی بە تایبەتی هێزی قودسی سوپای پاسداران بوونەتە مۆتەکە بۆ گرووپە تیرۆریستەکان لە ناوچەکە.

وتیشی: ئاساییە کە دەوڵەتی ئەمریکا وەکوو زڕدایکی ئەم گرووپە تیرۆریستیانە هەموو هەوڵێک بدات بۆ پشتیوانی کردنیان ، ئەگەرچی چەندین ساڵە گەمارۆی زاڵمانەی خستووەتە سەر ئێران و هێزەکانی سوپا و لە سەردەمی دەسەڵاتی ترامپی ترسنۆکیشدا شەهید قاسم سولەیمانی تیرۆر کرد.

خەتیب زادە ڕایگەیاند: ئاشکرایە کە دەوڵەتی بایدن هەر وەک ئەوانی تر سەرەڕای وتەی فریودەرانە ، هەمان سیاسەتی شکست خواردوو درێژە پێدەدات و ئەم گەمارۆیانەش نیشانەی نیازخراپی ئەمریکا بەرانبەر گەلی ئێرانە

و درێژەدان بە سیاسەتی گوشاری زۆرینە بۆ سەر ئێرانییەکانە.

News Code 42160

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 8 =