بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەزگای هەواڵگریی میت ڕایگەیاندووە کە مەهمەت ئەردۆغان، فەرماندەی پارتی کرێکارانی کوردستان لە هەرێم و لە کەمپی مەخمور تیرۆر کردووە.
بە گوێرەی ئەم پاگەندەیە مەهمەت ئەردۆغان فەرماندەی پەکەکە لە میحوەری مەخمور کەرکوک و موسڵ بووە کە لە ئۆپراسیۆنی ڕۆژی 21ب مەی کوژراوە.
شیاوی ئاماژەیە کەلە هێرشی دوو ڕۆژ لەمەوپێشی کەمپی مەخمور گەنجێک بە ناوی حاجی میرزا عەلی بە هێرشی فرۆکەی بێ فڕۆکەوان بریندار کرا و دواتر گیانی لە دەستدا.
Your Comment