کاردانەوەی سپای پاسداران بە تیرۆری شەهید سەیاد خودایی

وتەبێژی سپا وتی: گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بە ئیستکبار و زایۆنیسمی جیهانی دەگەنە سزای خۆیان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ڕەمەزان شەریف وتەبێژ و بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی سپا لە کاردانەوە بە جەنایەتی تیرۆریستی دوانیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردووی هۆکارەکانی ئیستکبار و زایۆنیسمی جیهانی، وێڕای پیرۆزبایی و سەرەخۆشی شەهادەتی سەردار ڕەشید ئیسلام سەیاد خودایی لە ئایەتوڵڵا خامنەیی، بنەماڵەکەی و هاوڕێکانی، وتی: ئەو شەهیدە پڕبایەخە تەمەنی خۆی لە ڕێگای پێداویستییەکانی وڵات و دەسەڵات و پارێزەری لە سەربەخۆیی و ئاسایشی گەل تێپەڕاند و سەرەنجام لە ئەوپەڕی مەزڵوومیەت کرایە ئامانجی ڕق و قینی هۆکارەکانی سیستەمی زایۆنی جیهانی.

ناوبراو زیادی کرد: بەڵنیاییەوە دوژمن لە ئەو جەنایەتە لە دژی گەلی ئێران ناگاتە هیچ ئامانجێک و شەهادەتی سەردار سەیاد خودایی، ورەی پاسدارانی ئێران لە پارێزەری لە ئاسایش و بەرەوڕوو بوونەوەی دوژمنان بەتایبەتی ئەمریاک و ئیسرائیل پتەوتر دەکاتەوە.

سەردار رەمەزان شەریف بە جەخت لەسەر ئەوەی کە گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بە زایۆنیسم دەگەنە سزای کارەکانی خۆیان، جەختی کرد: شەهادەتی سەردار خودایی ورەی پاسداران بۆ بەرگری لە ئاسایش، سەربەخۆیی و بەرژەوەندییەکانی گەل لە بەرانبەر دوژمن پتەوتر دەکاتەوە.

News Code 42117

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 6 =