کاردانەوەی مێدیاکانی ئیسرائیل بە تیرۆری سەردار شەهید سەیاد خودایی

نووسینی مێدیاکانی ئیسرائیل دوای تیرۆری شەهیدی پارێزەری حەرەم لە تاران دەستی پێکرد و لە ئەو بارەوە پاگەندەگەلێکیان هێنایە ئاراوە کە زۆر لێک جیاواز بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای هەوڵی تیرۆریستی دوێنی کە بووە هۆی شەهید بوونی سەردار سەیاد خودای، مێدیا عێبری زمانەکان بە ئەو بابەتە کاردانەوەیان نیشان دا. ئەوان بۆ داپۆشینی شکستە ناوخۆیی و ناوچەییەکانی خۆیان کاردانەوەی هەڵەداوانیان لە ئەو بارەوە نواند.

لە هەمان پێوەندیدا، ڕۆژنامەی زایۆنی جروزالم پۆست لە ئەو بارەوە پاگەندەی کرد کە ئەو تیرۆرە جۆرێک وەڵام بە هەڕەشە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانییەکانی ئیران لە دژی ئەو ڕژێمەیە.

ڕۆژنامەی تایمزی ئیسرائیلیش لە هەمان پێوەندیدا ڕایگەیاند کە شەهید خودایی بەدوای پلانڕێژی بۆ خەساردان بە بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل لە سەرتاسەری جیهان بووە.

ڕۆژنامەی هائارێتسیش بە دووپات کردنەوەی پاگەندەکانی سەرەوە پاگەندەی کرد کە پاسداری شەهید لە پشت هەوڵگەلیک لە دژی بازرگانان و دیپلۆماتەکانی ئەو ڕژێمەوە بووە.

ڕۆژنامەی معاریۆ ڕایگەیاند کە پێوەندی بە پرسی ناڤۆکی ئێرانەوە نەبووە و پێوەندی بە پرسی ئەمنی لە سووریاوە بووە.

News Code 42114

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =