سەرۆک کۆماری ئێران گەیشتە مەهاباد/ سەردانی پیرانشاری کرد

سەرۆک کۆماری ئێڕان لە بیست و یەکەمین سەفەری پارێزگایی خۆی بەیانی ئەمڕۆ هەینی بە سەردانێکی فەرمی و لە گەڵ شاندی وەزیرانی گەیشتە فڕۆکەخانەی ورمێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران بەیانی ئەمڕۆ هەینی 30ی گوڵان بە سەرۆکایەتی شاندێكی باڵا لە وەزیران و بەڕێوەبەرانی وڵات گەیشتە ورمێ.

ڕەئیسی دوای گەیشتنی بە ورمێ سەرەتا چووە پیرانشار و دوای ئەوەی لە نزیکەوە چاوی لە بەنداوی پیرانشار کرد نەخۆشخانەیەکی لەم شارە کردەوە.

ڕەئیسی هەروەها سەردانی پێترۆشێمی مەهابادی کرد و جەختی کردە سەر زەروورەتی گەشەپێدانی ئابووری و پیشەسازی مەهاباد.

لە سەرەتای گەیشتنی بە ورمێ سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئازەربایجانی ڕۆژاوا نمانەیەکی تەواوە لە فەرهەنگ و مێژوو و شارستانییەتی ئێران و هەموو نەتەوەکانی تورک و سوننە پێکەوە تێدا دەژین.

News Code 42069

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =