AP ١٤٠١ گوڵان ٢٩ ١٩:٣٥

لە هۆشدارییەکی جیدی؛

پەیامی بەرخۆدان بۆ ڕژیمی زایۆنی؛ بەڕێوەچوونی ڕێپێوانی ئاڵا قەدەغەیە

پەیامی بەرخۆدان بۆ ڕژیمی زایۆنی؛ بەڕێوەچوونی ڕێپێوانی ئاڵا قەدەغەیە

سەرچاوە میدیاییەکان ڕوونیان کردەوە کە بەرخۆدانی فەلەستین لە پەیامێکدا رایگەیاندووە ئیزنی بەڕێوەچوونی ڕێپێوانی ئاڵا نادەینە شارۆچکەنشینە زایۆنیستەکان.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەیادین، سەرچاوە میدیاییەکان ڕوونیان کردەوە کە بەرخۆدانی فەلەستین لە پەیامێکدا رایانگەیاندووە ئیزنی بەڕێوەچوونی ڕێپێوانی ئاڵا نادەینە شارۆچکەنشینە زایۆنیستەکان.

بەرخۆدانی فەلەستین لە پەیامێک بۆ ڕژیمی زایۆنیستی رایگەیاندووە: ئیزن نادەین زایۆنیستەکان لە هێڵە سوورەکان تێپەڕ بن.

پێشتر ڕۆژنامەی زایۆنیستی "مەعاریو" دانی بەوەدا نا کە بەرپرسانی ئەم رژیمە بە هۆی دەرکردنی مۆڵەتی بەڕێوەچوونی ڕێپێوانی ئاڵا لە سەرەتای جۆزەردان، سەبارەت بە زۆربوونەوەی کێشەکان لە ناوچە داگیرکراوەکان نیگەرانن.

بەرپرسانی ڕژیمی زایۆنی لەم دواییانەدا رایانگەیاند ئەمساڵ ئیزنی بەڕێوەچوونی ڕێپێوانی ئاڵا نادەینە شارۆچکەنشینەکان. گەر ئەم ڕێپێوانە بەڕێوە بچێت، ئەگەری شەڕ و پێکدادانی نێوان فەلەستینییەکان و زایۆنیستەکان زۆرتر دەبێتەوە.

News ID 42062

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha