2 خانمی هەندبالیستی کوردستانی بانگهێشتی هەڵبژاردەی نەتەوەیی گەنجان کران

بەرپرسی گشتی وەرزش و لاوانی کوردستان وتی: بە مەبەستی ئامادەیی بۆ کێبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی جیهان، دوو خانمە هەندبالیستی کوردستانی بانگهێستی هەڵبژاردەی نەتەوەیی گەنجان کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حامد جەولایی ڕایگەیاند: نگین ڕەحمانی و کارێن ئەسڵانی دوو هەندباڵیستی شیاوی کوردستانی لەسەر داوای کادیری تەکنیکی فیدراسیۆن بۆ یەکەمین قۆناغی ئوردووی ئامادەیی هەڵبژاردەی نەتەوەیی هەندباڵی خانمان بانگهێشت کران.

ناوبراو زیادی کرد: ئەم قۆناغە لە ڕاهێنانەکانی هەڵبژاردەی نەتەوەیی هەندباڵی خانمان بە ئامادەبوونی 20 ی وەرزشوان بە میوانداری تاران و لە هۆڵی فیدراسیۆن دەستی پێکردووە و تا یەکەمی جۆزەردان درێژەی دەبێت.

جۆلایی وتیشی: بیست و سێهەمین خولی کێبڕکێیە جیهانیەکانی هەندباڵی خانمان لە ئاستی تەمەنی گەنجان لە یەکەم بۆ دوازدەیەمی پووشپەڕی 1401 بە میوانداری وڵاتی سلۆڤێنی بەڕێوە دەچێت.

News Code 42036

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =