گەشەی ١٠٠ لەسەدی هاتنی گەشتیاران بۆ کوردستان

بەڕێوەبەری گشتیی میراتی کەلتووری، گەشتیاری و پیشە دەستکردەکانی کوردستان لە گەشەی ١٠٠ لەسەدی هاتنی گەشتیاران بۆ کوردستان لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەواڵی دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەعقووب گەوێڵیان لەم بارەوە وتی: لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە ٥٠ تۆڕی گەشتیاری بۆ کوردستان سەفەریان کردووە.

ئەو وتیشی: بە پێی ئامارەکان ڕێژەی هاتنی گەشتیار بۆ کوردستان زیاتر لە دوو هەزار کەس بووە کە لە چاو ساڵی پێشوو گەشەی ١٠٠ لەسەدی بە خۆیوەە بینیوە.

ناوبراو راشیگەیاند: زۆرترین گەشتیارەکان لە شارەکانی تاران، شیراز، مەشهەد، ڕەشت، هەمەدان، گورگان، ئەراک، زەنجان و کەرەجەوە هاتوونە کوردستان و زۆرتر سەردانی شارەکانی سەوڵاوا، مەریوان، بانە و سنەیان کردووە.

News Code 41998

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 12 =