بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسی ئەو فێستیڤاڵە وتی: فێستیڤاڵی شانۆی کورد بۆ ماوەی 5 ڕۆژ لە سەقز و بە ئامادەبوونی زیاتر لە 200 میوانی ناوخۆیی و دەرەکی بەڕێوە دەچێت.
فەرەیدوون حامدی زیادی کرد: 10 شانۆ بریتی لە: شەش بەرهەمی ناوخۆیی و چوار بەهەمی دەرەکی بۆ بەڕێوەچوون قبووڵ کراون کە شانۆکان لە 3 هۆڵی کۆماڵی فەرهەنگی، کتێبخانەی گشتی و گەشەی جیهادی کشتوکاڵی پیشان دەدرێن و ڕێوڕەسمی کۆتاییەکەشی ڕۆژی سێشەممە 27 ی گوڵان لە هۆڵی سینەمایی پەردیسی مێهر بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو وتیشی: هۆگران دەتوانن لە ڕێگای ماڵپەڕی کۆنسێرت بە ناونیشانی www.iranconcert.com دەتوانن پسوولەی ئەو شانۆیانە بکڕن.
Your Comment