بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، ئەمیر عەبدولمونەعم کارناسی پرسە ئەمنییەکان، بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئەمریکا ئەیەوێت هەندێک تیرۆریست بهێنێتە عێراق و لە کەمپی ئەلهەول جێگیریان بکات، وتی: ئەمریکا بۆ گەڕاندنەوەی وردە وردەی تیرۆریزم بۆ عێراق لە ڕێگای کەمپی ئەلهەولەوە هەوڵی داوە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، عەبدولمنوعم وتیشی: بنەماڵە داعشییەکان ناتوانن بێ تاوان بێنە ئەژمار، تەنانەت ئەگەر هیچ جۆرە چالاکی تیرۆریستیشیان نەبێت، لەبەر ئەوەی کە ئایدۆلۆژیای توندڕەوی لە هزریان دا هەیە و هەر ئەوەش، بەرەیەکی تیرۆریستی نوێ لە ناو عێراق پێک دەهێنێت.
ناوبراو زیادی کرد کە جێگیر کردنی بنەماڵە تیرۆریستییەکان لە کەمپی ئەلهەول لەلایە ئەمریکاوە شتێک جگە لە گەڵاڵەیەک بۆ مسۆگەر کردنی پەرەپێدان بە ئایدۆلۆژیای تیرۆریستی نییە.
بۆچوونی ئێوە