بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میرزایی کارگێڕی گرووپی پیشەیی بارز ڕایگەیاند: بارزی کوردستان بە 36 هەزار تۆن بەرهەمهێنانەوە لە ڕیزی سێ وەبەرهێنەری گەورەی تایەی ئێراندایە.
ناوبراو وتیشی: دەمانەوێت بەستێنی بەرهەمهێنانی 16 هەزار ئاڵقە بگەیێنینە 23 هەزار ئەڵقە و بە هەوڵەش پێداویستی ناوخۆیی دابین دەبێت و هەلی کاری بەرز دەبێتەوە و 180 کەس بە ژمارەی کرێکارانی بارز زیاد دەبێت.
میرزایی بە ئاماژە بە بەڕێوەبردنی تاقیکاری بۆ وەرگرتنی کەسەکان لە ئەو کارخانەیە، زیادی کرد: کۆتاییەکانی ساڵی 1400 تاقیکاری بەڕێوەچوو و لە هەفتەی داهاتوودا دوو ئەوەندەی ئەو ژمارەیە کە لە بەرچاوگیرابوو، بۆ گفتوگۆ بانگهێشت دەکرێن.
کارگێڕی گرووپی پیشەیی بارز لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی بە ئاماژە بە ئەوەی کە گرووپی پیشەیی بارز سێ کۆمپانیای تری لە ژێر باڵدا گرتووە ڕایگەیاند: ئەو کۆمپانیاگەلە بریتین لە بارزی کرمان بە دەفرایەتی ساڵانە 90 هەزار تۆن، بارزی کوردستان بە دەفرایەتی 36 هەزار تۆب بەرهەمهێنان و کۆمپانیای بارزی سیرجان لە ئاستی وڵاتدا وەکوو یەکەمین و گەورەترین وەبەرهێنەری تایە لە وڵات چالاکی هەیە.
ناوبراو زیادی کرد: کمپانیای بارزی لوڕستانیش بە دەفرایەتی وەبەرهێنانی 50 هەزار تۆنی خەریکە ڕێکدەخرێت کە ئێستا دە لەسەدی چووتە پێشەوە.
میرزایی وتیشی: کۆمەڵەی بارز لە ڕیزی باشترین کۆمپانیاکانی جیاهنە و ئەگەر پەرەی پێبدرێت دەچێتە ڕیزی 100 کۆمپانیای یەکەمی جیهانەوە وێڕای ئەوەی کە لە ئێرانیدا پلەی یەکەمی کۆماپانیاکانی هەیە.
کارگێڕی گرووپی پیشەیی بارز ڕوونی کردەوە: کۆمپانیای بارز 128 هەزار تۆن بەرهەمهێنانی هەیە و بەگشتی 46 لەسەدی دەفرایەتی بەرهەمهێنانی تایەی لە نێو 10 کۆمیانیای ئێران هەیە.
ناوبراو بە ئاماژە بە قەرزە سێ هەزار ملیارییەکەی بارز ڕایگەیاند: ساڵی ڕابردوو بەهۆی بچڕانی اکرەباوە سەدا 10 ی وەبەرهێنانەکان کەم بووەوە.
میرزایی وتیشی: تێدەکۆشین تا لە سەر هەناردە کردن کار بکەین و خاکەلێوەی ئەمساڵ لە چاو ساڵی ڕابردوو ب ەباری ئەڵەوە سەدا 9 و بە باری کێشەوە 10 لەسەد بەرز بوونەوەمان هەبووە.
نوبراو سیاسەتی سەرەکی ئەو گرووپە پیشەییەی گۆڕینی بەکارهێنان و سەرەنج بە بواری کوالێتی وەبەرهێنان وەسف کرد و وتی: ئەو مادانەی کە لە بارز بەکاری دەهێنین کوالێتیان زیاتر لە مادەکانی چینە و بارز لەگەڵ تایە هاوردە کراوەکان ڕکابەری دەکات.
Your Comment