یەکێتی ئەورووپا بەدوای ڕزگار کردنی دانوستانە ناڤۆکییەکان لەگەڵ ئێرانە

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا ڕایگەیاند کە ئەو یەکێتییە هەوڵ دەدات تا دانوستانە ناڤۆکییەکان لەگەڵ ئێران ڕزگار بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، جۆزێف بورل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا ڕایگەیاندووە کە ئەو یەکێتییە هەوڵ دەدات تا دانوستانە ناڤۆکییەکان لەگەڵ ئێران ڕزگار بکات.

جۆزێف بورل لە ئەو پێوەندییەدا بە فایننەشناڵ تایمزی وت: ئەو یەکێتییە هەوڵ دەدات تا دانوستانە ناڤۆکییەکان کە بە هۆی داکۆکی ئەمریکا لەسەر لانەبردنی ناوی سپای پاسداران لە ڕیزی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان، ڕاگیراوە، ڕزگار بکات.

ئەو لێدوانەی بورل هاوکات لەگەڵ ئەوە ڕاگەیێندراوە کە سەرچاوەکانی هەواڵ ڕێانگەیاندووە کە ئێنریکە مۆرا، جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە سێشەممەی ئەم هەفتەیەدا بۆ گفتوگۆ سەبارەت بە دانوستانە ناڤۆکییەکان، سەفەری تاران دەکات.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا جەختی کرد کە دانوستانەکانی ڤیەنا ڕانەگیراوە و لە ڕێگای نووسراوەوە درێژەی هەیە.

News Code 41876

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha