بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل ئەحمەدی لەم بارەوە وتی: لە مەریوان شەڕێکی بنەماڵەیی لە نێوان دوو بنەماڵە رووی دا و بەم بۆنەوە دوو کەس بریندار بوون و هێزی ئینتزامی مەریوان دەسبەجێ لەوێ ئامادە بوون و تەقە کەرانیان قۆڵبەست کرد.
یەکێک لەو دوو بنەماڵە لە ترسی کەسی چەک بەدەست خۆی خستبووە ناو مزگەوتی سەلاحەدین لە مەریوان کە کەسە بە دوایپا دەچێت و تەقەی لێدەکات و بە م بۆنەوە دوو کەس بریندار بوون.
ئەو وتیشی: دوو بریندارەکە بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە و بەختەوەرانە دۆخی تەندروستییان جێگیرە.
پاش ئەم ڕووداوە هەندێ کەس لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەوەیان هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر ئامادەبووانی مزگەوتی سەلاحەدین راگەیاند.
بۆچوونی ئێوە