بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەحموود عوسمان لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند: هەر دوو پارتەکە لە سەر بەربژێری خۆیان بۆ ئەو پۆستە داکۆکی دەکەن و هیچ پارتێک داهێنان یان گەڵاڵەیەکی بۆ چارەسەری ئەو کێشە پێشکەش نەکردووە و لایەن بیانییەکانیش لەسەر بڕیار دانیان کاریگەریان نییە.
ناوبراو زیادی کرد: هەڵبژاردنی ڕێبەر ئەحمەد، بەربژێری پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری پێوەندی بە گەییشتنی ژمارەی پەرلەمانتارانی بەشدار لە کۆبوونەوەی پەرلەمان و دەنگدانی هاوپەیمانی سێ قۆڵی بە ناوبراوەوە هەیە.
Your Comment