رێوڕەسمە تایبەتەکانی مانگی رەمەزان لە ناوچە کوردنشینەکان

خەڵکی ئێران وەکوو هەموو وڵاتە موسوڵمانەکان ڕێوڕەسمی تایبەتیان بۆ مانگی ڕەمەزان هەیە و هەروەها پارێزگای کوردستانیش بە شێوەیەکی جیاواز دەچێتە پێشوازی ئەم مانگەوە و هەندێ نەریتی تایبەت بەڕێوە دەبەن.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆبوونەوەی بنەماڵەکان لە دەوری یەک لە مانگی پیرۆزی رەمەزان بەشێک لە ڕێوڕەسمەکانی ئەم مانگەیە کە لەم ساڵانەی دواییدا بە بۆنەی کۆرۆناوە تا رادەیەک کاڵ بۆتەوە.

گرینگترین تایبەتمەندی ئەم کۆبوونەوانە، نیشان دانی جموجۆڵی تایبەت بە مانگی ڕەمەزانە کە زۆر بەرهەمی کۆمەڵایەتی بەدواوە دەبێت. لەوانە دەکرێ ئاماژە بە خواردنی جیاواز، مۆسیقای سەرشەقام، شیرینی و جێژن و شایی بکەین.

پارشێو و هەستی تایبەتی بەیانیانی رەمەزان

ئەو کەسانەی دەیانەوێ لەم مانگەدا رۆژوو بگرن، پارشێو و پێش بانگی بەیانی بە دەنگی دەعا و موناجاتی مزگەوتەکان لە خەو هەڵدەستن و بە خواردنی شتهایەکی سادە کە لە مێژە لەناو خەڵکدا باوە، خۆیان بۆ رۆژووگرتن ئامادە دەکەن.

پێشتر تەنانەت خەبەر بوونەوەش ڕێوڕەسمی تایبەتی خۆی بوو و چەند کەس بە دەوڵ و زۆڕناوە لە سەر گەڕەک و شەقامەکان خەڵکیان بە خەبەر دەهێنایەوە کە بۆ خواردنی پارشێو ئامادە بن کە ئێستا بڵندگۆی مزگەوتەکان جێی ئەوەی گرتۆتەوە.

بەربانگ کردنەوە

پێشتر بەربانگ کردنەوە بە شێوەیەک بوو کە خەڵک لە مزگەوتی نێو گەڕەک کۆ دەبوونەوە و پێکەوە خواردنیان بڵاو دەکردەوە و دەیانخوارد بەڵام بە بۆنەی کۆرۆناوە ئەم ڕێوڕەسمە وەلا نرا گەرچی ئێستاش بە شێوەهایەکی جۆراوجۆر لەم مانگەدا یارمەتی خەڵک ئەدرێت.

بەربانگ کردنەوەی هاوبەش و لە سەر یەک سفرە و خوانەوە پێشتر رێگای پێوەندی بەرەی نوێ و پێشوو بوو و هەروەها بیانوویەک بۆ کۆبوونەوە و ئاگاداری لە یەکتر بووە.

نوێژی تەراوێح

خەڵک لە کوردستان شەوانی رەمەزان، پاش نوێژی عیشا، دەستە دەستە دێنە نێو مزگەوت و یان لە ماڵەوە نوێژی تەراوێح دەخوێنرێت.

پاش خوێندنی ئەم نوێژە پێش نوێژی مزگەوت وتەکانی خۆی پێشکەش دەکات و هەندێ جار مەولوویی و خوێندنەوەی شیعری ئایینی و دەف لێدانیش بەڕێوە دەچێت.

هەروەها خەبەربوون لە شەوانی قەدر و بەڕێوەبردنی رێوڕەسمەکانی ئەم شەوە لە مزگەوتەکاندا هێشتا باوە و خەڵک سەرنجی پێ ئەدەن.

دانی سەرفیترە

یەکێکی دیکە لە رێوڕەسمەکانی مانگی ڕەمەزان کە دەبێ پێش جێژنی ڕەمەزان بەڕێوە بچێت، دانی فیتریەیە کە لە لایەن گەورەی بنەماڵەوە لە نێوان هەژاراندا دابەش دەکرێت.

News Code 41493

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha