بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، هۆشیار زێباری بەربژێری ڕەت کراوی پارتی جارێکی دیکە دادگای باڵای فیدراڵیی خستە بەر رەخنەوە و ئەوێی بەرپرسی سەرەکی بنبەستی سیاسی لە عێراق وەسف کرد.
هۆشیار زێباری لە پۆستی تویتەری خۆیدا نووسیویە: وەرن با ورد و شەفاف بین. دادگای باڵای فیدراڵی کە سەر بە ئەنجومەنی باڵای دادوەرییە، بەرپرسی سەرەکی بنبەست و ئاڵۆزی سیاسی هێنایە ئەژمار.
ناوبراو لە درێژەشدا بە ئاماژە بە ڕەت کرانەوەی خۆی بۆ بەربژێر بوونی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، پاگەندەی کرد: دادگای فیدراڵی بە شێوەی نایاسایی من و هەندێک کەسی دیکەی شیاوی پۆستی سەرۆک کۆماری نەبینی و بڕیاری هەڵەی دیکەی وەرگرت. بڕیاری دادگا بۆ بەشدار کردنی دوو لەسەر سێی کۆی پەرلەمانتاران لە کاتی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریش هەڵە بوو.
Your Comment