AP ١٤٠١ خاکەلێوە ١٢ ١٢:٠٧

ڕاپۆرتی مێهر؛

12 ی خاکەلێوە و دەنگی خەڵک بە کۆماری ئیسلامی

12 ی خاکەلێوە و دەنگی خەڵک بە کۆماری ئیسلامی

دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە 22 ی ڕێبەندانی ساڵی 1357، لەسەر داوای ئیمام خومەینی لە ڕۆژی 12 ی خاکەلێوەی ساڵی 1358 گشت پرسییەک بۆ دەنگ دان بە یان دەنگ نەدان بە کۆماری ئیسلامی بەڕێوە چوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە 22 ی ڕێبەندانی ساڵی 1357، لەسەر داوای ئیمام خومەینی لە ڕۆژی 12 ی خاکەلێوەی ساڵی 1358 گشت پرسییەک بۆ دەنگ دان بە یان دەنگ نەدان بە کۆماری ئیسلامی بەڕێوە چوو و 98.2 لە دەنگدەران دەنگیان بە سیستەمی کۆماری ئیسلامی دا.

12 ی خاکەلێوە ڕۆژێکی مێژوویی و یەکێک لە گرینگترین ڕۆژانی ئێرانی ئیسلامییە، لە ئەو ڕۆژەدا بە دەنگی زۆرینەی خەڵک، سیستەمی سیاسی ئێران دوای 2500 ساڵ سیستەمی پاشایەتی بە سیستەمی کۆماری ئیسلامی و حکومەتی خەڵکی گۆڕدرا. لە 12 ی خاکەلێوەی 1358 ناڕەزایەتییەکان لە دژی سیستەمی پاشایەتی گەییشتە ئەنجام.

لە 12 ی خاکەلێوە گەلی ئێران بە دەنگی 98.2 لە سەدی خۆیان پێکهاتەی سیاسی، کۆمەڵایەتی ئێرانیان گۆڕی و کۆماری ئیسلامی بە دەسەڵات گەییشت. هەر بەو بۆنەوە ئەو ڕۆژە پیرۆزە ناوری ڕۆژی "کۆماری ئیسلامی" لەسەر نرا.

لە 12 ی خاکەلێوە خەڵکی ئێران نیشانیان دا کۆماری ئیسلامی شێوەیەکی نوێ لە سیستەمە حکومەتییەکانە کە هەوڵ دەدات بە یارمەتی یاسا ڕزگارکەرەکانی ئیسلام شێوە ژیانێکی نوێ لە بواری کۆمەڵایەتی و سیاسی بە مرۆڤی ئەمڕۆیی پێشکەش بکات.

بەم پێیە دوو بنەمای کۆماری بوون و ئیسلامی بوون دوو بنەمای لێک دانەبڕاوی حکومەتی ئێرانە کە بۆ پاوەجێ بوون و بەردەوام بوونی شەهیدی زۆر پێشەکەش کراوە.

News ID 41440

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha