بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەری فەڕەنسا لە زمانی شێخ موس ئەحمەد، سەرۆکی بەشی ئاوارەکانی ئیدارەی خۆسەر گێڕاویەتەوە کە پێکدادانی خەست لە نێوان پاسەوانەکانی کەمپی ئەلهەول و ئەندامانی یەکێک لە شانە نوستووەکانی داعش لە ناو ئەو کەمپە ڕووی داوە.
بە وتەی ئەو بەرپرسە کوردە و هەروەها چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لانیکەم سێ کەس لە ئەو پێکدادانە کوژراون.
بە گوێرەی راپۆرتەکان لە ئەو پێکدادانەدا چەکی جیاواز لەوانە، کۆڵت، نارنجۆک و تیربار بەکار هێنراوە و ئاڵۆزییەکان هەر درێژەی هەیە.
فەرماندە و بەرپرسە کوردەکان ڕایانگەیاندووە ئەو پێکدادانە بەهۆی بەڕێوەچوونی ئۆپراسیۆنی گەڕان بەدوای ئەندامانی شانە نوستووەکانی دعاش لە ناو کەمپەکە ئەنجام دراوە و لانیکەم یەکێک لە ئەندامانی ئەو گرووپە لە ئەو پێکدادانە کوژراون.
بۆچوونی ئێوە