AP ١٤٠١ خاکەلێوە ٤ ٠٨:٢٦

سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران:

ئێران لەمڕۆژانەدا دەستکەوتە گرینگە ناڤۆکییەکانی ڕوونوێنی دەکات

ئێران لەمڕۆژانەدا دەستکەوتە گرینگە ناڤۆکییەکانی ڕوونوێنی دەکات

سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران وتی: ٢٠ی خاکەلێوە واتا ساڵڕۆژی نەتەوەیی تەکنۆلۆژی ناڤۆکی لە بەرنامەکان و دەستکەوتە گرینگەکانی بواری تەندروستی، کشتوکاڵ و خۆراکی ڕوونوێنی دەکەین.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیسلامی لەم بارەوە وتی: ٢٠ی خاکەلێوە واتا ساڵڕۆژی نەتەوەیی تەکنۆلۆژی ناڤۆکی لە بەرنامەکان و دەستکەوتە گرینگەکانی بواری تەندروستی، کشتوکاڵ و خۆراکی ڕوونوێنی دەکەین.

ئەو وتیشی: تەندروستی خەڵک بۆ ئێمە گرینگە و پێویستە دۆخێک دابین بکەین کە بە کەمترین کێشە و زۆرترین کاریگەرییەوە شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی لەو شێوە دەرمان بکەین.

ئیسلامی راشیگەیاند: هیوادارین هەوڵەکانی زانایانی بواری پیشەی ناڤۆکی لە بواری دەرمان و تەندروستی بگاتە ئەنجام بۆ ئەوەی بە مەبەستی دەرمانی شێرپەنجە، شەکرە و هەروەها خواردن و کشتوکاڵ بە شێوەی پرۆفێشناڵ کەڵکی لێ وەربگرین.

News ID 41384

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha