بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئێن، ئاڕ. تی، کەریم نووری جێگری وەزارەتی کۆچبەران و ئاوارەکانی عێراق رایگەیاند: ئێستا ٢٠ هەزار منداڵی عێراقی لە کەمپی ئەلهەوڵ لە نێوان بنەماڵە داعشییەکان دان.
ئەو بوونی ئەم منداڵانە لە ئەلهەولی مەترسی جیدی بۆ عێراق زانی و هۆشداری دا بنەماڵە داعشییەکانی دانیشتووی ئەم کەمپە بە ئاسانی دەتوانن لەم منداڵانە کەڵكی خراپە وەربگرن و بە ئیدئۆلۆژی داعش پەروەردەیان بکەن.
نووری ژمارەی عێراقییەکانی ئەم کەمپەی زیاتر لە ٣٠ هەزار کەس زانی و ڕاشیگەیاند: تا ئێستا ٤٥٣ بنەماڵەی عێراقی کە بێ تاوان بوونیان سەلمێندراوە، گەڕاونەتە عێراق و لە ئوردوگای جەدعەی پارێزگای نەینەوا نیشتەجێ بوون.
بۆچوونی ئێوە