ئێران بوونی ناوەندی پیلان لە سنوورەکانی خۆی قبووڵ ناکات

خەتیب زادە لە کاردانەوە بە قسەی هەندێک بەرپرسانی عێراقی دوای هێرشەکەی دوێنێی سپا بۆ سەر ناوەندی سیخوڕی ئیسرائیل، وتی: ئێران بوونی ناوەندی پیلانی لە سنوورەکانی خۆی قبووڵ ناکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خەتیب زادە لە کاردانەوە بە قسەی هەندێک لە بەرپرسانی عێراقی دوای هێرشی ئەم دواییەی سپای پاسداران بۆ سەر ناوەندی سیخوڕی ئیسرائیل، وتی: بە هیچ لەونێک قبووڵی ناکەین کە یەکێک لە دراوسێکانمان کە پێوەندییەکی قووڵی لەگەڵمان هەیە و لە ئاستی جۆراوجۆر پێکەوە هاوکاریمان هەیە ببێتە ناوەندێکی هەڕەشە بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران.

ناوبراو زیادی کرد: بەداخەوە چەندین و چەند جار لە ناو خاکی عێراقەوە نائەمنی دروست بووە و هەندێک کۆبوونەوەی دژە شۆڕش و گرووپە تیرۆریستییەکان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە چووە و هەر لە ئەم ڕێگایەوە لە یەک ساڵی ڕابردوو چەندین جار هۆشداریی دراوەتە حکومەتی ناوەندەی عێراق.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتیشی: بە شێوەی نهێنیش چەندین جار پێیان ڕاگەیێندراوە کە ئیزن مەدەن عێراق ببێتە شوێنێکی نائەمن بۆ دراوسێکانتان.

خەتیب زادە زیادی کرد: ئاساییە، ئێران قبووڵی نەکات کە ناوەندێک لە نزیکی سنوورەکانییەوە ببێتە شوێنێک بۆ پیلان داڕشتن، خراپەکاری و ناردنی گرووپە تیرۆریستییەکان بۆ ناوخۆی ئێران.

تاک بە تاکی شوێنە هەواڵگرییەکانی ئیسرائیلمان لە ژێر چاوەدێریدایە

وتەبێکی دەزگای دیپلۆماسی جەختی کرد: ئیسرائیل ئەبێ بزانێت ئێمە تاک بە تاک شوێنەکانی ئەوانمان لەژێر چاوەدێری دایە. ئەگەر ئەمڕۆکە بە شێوەی ڕاشکوانە ڕادەگەیێندرێت بۆ ئەوەیە کە پەیامێکی وردتر وەربگرن.

نەگەییشتووینەتە ڕێککەوتن تا ڕایبگەیێنین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: لە شوێنی ڕاگەیاندنی ڕێککەوتن نین چونکوو هەندێک پرسی دەرەکی و کراوە ماوەتەوە کە ئەبێ لە واشنتۆن بڕیاری لەسەر بدرێت.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان دەچێتە مسکۆ

ناوبراو ڕایگەیاند: ئەمیر عەبدوڵڵاهیان دەچێتە مسکۆ و تەوەری گفتوگۆکانیش سەبارەت بە چەند پرس و گۆڕانکارییەکانی ڤیەنایە. یەکێکی دیکە لە پرسەکانیش یارمەتی ئێران بۆ گۆڕانکاری لە ئۆکراینایە کە هەمووان ئەبێ بەرپرسیارانە یارمەتی بدەن کە ئەو شەڕە بەرەو ناوچەکانی دیکە نەکێشرێت.

News Code 41317

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 4 =