هیچ گۆڕانێک لە کردەوەکانی ئەمریکا بەدی ناکرێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: تا بە ئەمڕۆ هیچ گۆڕانکارییەک لە هەڵسوکەتی ئەمریکا بەدی نەکراوە و هەمان سیاسەتی زیاترین گوشار درێژەی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی سەبارەت بە ئەوەی کە شوێنگیری کردنی دۆسیەی پادمانی هێڵی سووری ئێران پێش ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە ڤیەنا بووە، بەڵام ئێستا داخرانی ئەو دۆسیە بۆ کاتێکی نادیار دوا خراوە، وتی: ڕێککەوتنێک کە لە ڤیەنا کراوە، ڕێگای گەڕانەوەی ئەمریکا لە باتی پابەندی تەواو و جێبەجێ کردنی بەڵێنەکانی ئەو وڵاتە لە ژێر ناوی ڕێککەوتنی ناڤۆکی پێناسە دەکات.

سەفەری گرۆسی بۆ تاران

ناوبراو وتیشی: سەفەری بەڕێز گرۆسی لە چوارچێوەی ڕێککەوتنگەلێک لە بواری تەکنیکی لە نێوان ئێران و ئاژانس ئەنجام دراوە کە لە چەند مانگی ڕابردوو بەڕێوە چووە.

خەتیب زادە زیادی کرد: پرسیارگەلێک کە لەلایەن ئاژانسەوە لەسەر هەندێک شوێن لە ئێران هاتە ئاراوە کە کۆماری ئیسلامی وەڵامی دایەوە، بەڵام پێویست بوو لە داهاتوودا روونتر ببێتەوە کە لە چ کاتێکدا دادەخرێن و ئەوەش هاوکارییەکی تەکنیکییە.

گۆڕانکاری لە هەڵسوکەوتی ئەمریکا بەدی نەکراوە

ناوبراو وتیشی: تا بە ئەمڕۆ هیچ گۆڕانکارییەک لە هەڵسوکەتی ئەمریکا بەدی نەکراوە و هەمان سیاسەتی زیاترین گوشار درێژەی هەیە و سەبارەت بە هەر بابەتێک بە پێێ بەرژەوەندی گەلی ئێران بڕیار دەدرێت.

دانوستان لەگەڵ عەرەبستانی سعوودی ئەنجامی بەرچاوی نەبووە

خەتیب زادە هەروەها سەبارەت بە قسەکانی وەلیعەهدی سعوودی سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ ئێران وتی: بەڕێز ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هەڵوێستی ئێرانی بەیان کرد. هەر ئەو جۆرە کە وتیان عەرەبستان لە جیهانی ئیسلام و ناوچەکەش وڵاتێکی گرینگە و پرسە کێشە لەسەرەکان نابێت ببنە بەربەستێک بۆ پێوەندی لە نێوان ئێران و عەرەبستان.

News Code 41253

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =