بەیاننامەی هاوبەشی ئاژانس و ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران

لە ڕەوتی سەفەری بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆ تاران وردەکارییەک لە بەیاننامەی هاوبەشی ئاژانس و ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران بڵاو کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەقی بەیاننامەکە وەکوو خوارەوە دێت: جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوی ئەتۆمی ئێران و بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆ ڕوونکاری سەبارەت بە ئەو پرسانەی کە لە بەڵگەی GOV ۲۰۲۱/۵۲ لە رێکەوتی 26 ی خەزەڵوەری 1400 بەرانبەر بە 17 ی نۆڤەڤەمبەری 2021 هاتوونەتە ئاراوە، لەسەر بەیاننامەی هاوبەشی خوارەوە گەییشتوونەتە ڕێککەوتن.

ڕێکخراو و ئاژانس بە ئامانجی چارەسەر کردنی پرسەکان، لە درێژەی هاوکارییەکانی خۆیان وەکوو ئەوەی کە لە بەیاننامەی هاوبەشی 26 ی ئووتی 2020 هاتووەتە ئاراوە، هاوکارییەکانی خۆیان خێرا و تۆکمە بکەنەوە.

لە ئەو بارەوە، ڕێکخراو و ئاژانس لەسەر بابەتەکانی خوارەوە ڕێککەوتن:

1.ڕێکخراو لانی زۆر تا 29 ی ڕەشەممەی 1400 شرۆڤەی نووسراو سەبارەت بە پرسیارەکانی ئاژانس لەسەر ئەو سێ شوێنەی کە ئێران لەسەر باسی نەکردووە ڕادەستی ئاژانس بکات.

2. لە ماوەی دوو هەفتە ئاژانس بەڵگە و شرۆڤە رادەست کراوەکانی ئێران دەخێنێتەوە و هەر پرسیارێک لە ئەو بارەوە لە ڕێکخراو دەکات.

3. لە ماوەی یەک هەفتە دوای ڕادەست کردنی زانیارییەکان لەلایەن ئاژانسەوە بە ڕێکخراو، سەبارەت بە وردەکارییەکانی دیکە، لە تاران کۆبوونەوە دەکرێت. بۆ هەر یەکە لە ئەو سێ شوێنە ناڕوونە کۆبوونەوە جودا جودا دەکرێت.

4. بەرپرسی گشتی بە تەمایە بە ئەنجامی چالاکییە باس کراوەکان لە بەندەکانی یەک تا سێی سەرەوە و بەدوای تاوتوێ کردنەکان لەلایەن ئاژانسەوە، ئەنجامەکانی خۆی پێش لە بەڕێوەچوونی شۆرای حوکام لە خەرمانانی 1401 واتا جوونی 2022 بڵآو بکاتەوە.

News Code 41238

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha