بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دهقى یاداشتى 21 پهرلهمانتار كه ئاراستهى سهرۆكایهتى پهرلهمانى كوردستانیان كردوه،"
1- حكومەتی هەرێم پەلەبكات لە ناردنی شاندێكی باڵا بۆ بەغداد بۆ یەكلاكردنەوەی پرسە هەڵپەسێردراوەكانی هەرێم لەگەڵ بەغداد، بەتایبەتی دوای ئەو دۆخەی بەهۆی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵییەوە دروستبوە و هەرێم روبەروی قۆناغێكی دیكەی قەیرانی ئابوریی و سیاسیی بوەتەوە.
2- چیتر خەڵكی كوردستان باجی ناكۆكییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد و ناشەفافییەتی داهات و كێشەی نەگەڕاندنەوەی داهاتەكان بۆ خەزێنەی گشتیی نەدەن و حكومەتی هەرێم پەلەبكات لە دابەشكردنی موچە و لەماوەیەكی دیاریكراودا تەواوی موچەی موچەخۆران بدات.
3- چەند جارێك لەلایەن ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان-ەوە داواكراوە داننیشتنی پەرلەمان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حكومەتی هەرێم بكرێت، بەڵام بەهۆكاری جیا جیا ئەنجامنەدراون، یان ئەنجامیان نەبوە، بۆیە داوادەكەین لە چەند رۆژی داهاتودا شاندی باڵای حكومەتی هەرێم بێتە پەرلەمان و داهاتەكانی كوردستان و كێشەكانی بەردەم كۆكردنەوەی داهاتەكان و شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان بۆ پەرلەمانتاران و خەڵكی كوردستان رونبكەنەوە و چیتر نەوت و سیاسەتی نەوتیی هەرێم و ناكۆكییەكان لەگەڵ بەغداد، نەبنە هۆی نەهامەتیی و دروستكردنی قەیران بۆ خەڵكی كوردستان، بەپێچەوانەوە لە هەر دانیشتنێكی داهاتوی پەرلەمان دا، فشار دروستدەكەین ئەگەر ئەولەویەتی بەرنامەی كارەكەی موچە و ژیان و گوزەرانی خەڵكی كوردستان نەبێت
بۆچوونی ئێوە