بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، درێژە دان بە قۆڵبەست کردنی کاوالا کاردانەوەی زۆری بەدواوە بووە. جمهوریەت نووسیویە لە دانیشتنی دادگادا دیسانەوە دەنگ بە درێژەدان بە قۆڵبەست کردنی کاوالا دراوە.
ژمارەیەک لە کەسایەتییە ناسراوەکان کاردانەوەیان بەم بڕیارە نیشان دا و وتیان: ئەم حوکمە نەک بڕیاری دادگا بەڵکوو بڕیاری ڕەجەب تەیب ئەردۆغانە.
سزگین تانریکولو نوێنەری جەهەپە بە بڵاوکردنەوەی ویدیۆیەک بە حکوومەتی وت: هاوڕێی ئێمە عوسمان کاوالا دیسانەوە ئازاد نەکرا. ئێمە بڕیارە نایاساییەکانی ئێوە قبووڵ ناکەین.
ئوزگور ئوزەل نوێنەری باڵای جەهەپەش لە پۆستێکی تویتەریدا نووسی: هەموو ئەم کارە نایاساییانە تەنیا لە وڵاتێکدا روو ئەدات کە لە لایەن ئەردۆغانەوە ئیدارە بکرێت.
عەلی ماهر باشایر نوێنەری دیکەی جەهەپەش بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک نووسی: هەموومان دەزانین ئەم بڕیارە، بڕیاری دادگا نییە بەڵکوو بڕیاری کۆشکی سەرۆک کۆمارە.
Your Comment