AP ١٤٠٠ ڕێبەندان ١٩ ٢٢:٠٠

لە نەجەف؛

سەردار قائانی و موقتەدا سەدر دیدار و گفتوگۆیان کرد

سەردار قائانی و موقتەدا سەدر دیدار و گفتوگۆیان کرد

نوسینگەى موقتەدا سەدر بڵاویکردەوە، کە ئێوارەی ئەمڕۆ سەردارئیسماعیل قائانى فەرماندەى قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە نەجەف سەردانى موقتەدا سەدری کردوەو لەسەر چەند پرسێک گفتوگۆیان کردوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەپێی راگەیەنراوی نوسینگەى سەدر، ئەمڕۆ لە حەنانە لە شاری نەجەف موقتەدا سەدر پێشیوازیکردوە لە سەردار ئیسماعیل قائانى فەرماندەى قودسی سوپای پاسداران.

هەرچەندە نوسینگەى سەدر ئاماژەى بە ناوەرۆکى کۆبوونەوەکە نەکردوە، بەڵام بەشێک لە میدیاکانى عێراق بڵاویانکردەوە، کە سەردانەکەى سەردار قائانى تایبەت بووە بە پرسى پێکهێنانى حکومەتى عێراق و یەکخستنى ماڵی شیعەکان.

News ID 41000

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha