زەنگی شۆڕش لە قوتابخانەکانی کوردستان لێدرا

زەنگی شۆڕش هاوکات لەگەڵ دەسپێکی دەیەی فەجر و ساڵرۆژی گەڕانەوەی مێژوویی ئیمام خومەینی بۆ ئێران بە ئامادە بوونی بەرپرسانی کوردستان لە قوتابخانەی سەرەتایی دکتۆ فانی سنە لێدرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسی گشتی پەروەردە و بارهێنانی کوردستان ڕۆژی سێشەممە لە ئەو ڕێوڕەسمەدا ڕایگەیاند: ئەمڕ ۆلە هەموو قوتابخانەکانی پارێزگا زەنگی شۆڕش لێدەدرێت.

محەمەد ڕەشید قوربانی قوتابیانی ئامادەبوو لە ئەو ریوڕەسمەی خستە بەردەنگەوە و ڕایگەیاند: خۆباوەڕی، هیوا بە داهاتوو و بڕوا بەخۆبوون لە پەیامەکانی بەیاننامەی هەنگاوی دووهەمی شۆڕش بۆ گەنجان و تازەلاوانی ئێرانە.

قوربانی داوای لە خوێندکاران و قوتابیانی کوردستانی کرد کە بۆ پەرەپێدان بە پێوەرەکانی شێوەی ژیانی ئیسلامی لە کۆمەڵگا هەوڵ بدەن و پیلانی دوژمنان لە ئەو بارەوە پووچەڵ بکەنەوە.

News Code 40918

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha