AP ١٤٠٠ ڕێبەندان ١٠ ١٥:٢٠

ئەلعەرەبی ئەلجەدید ڕاپۆرتی دا؛

هەوڵی پەرلەمانی عێراق بۆ بەتاوان ناسینی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل

هەوڵی پەرلەمانی عێراق بۆ بەتاوان ناسینی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل

ئەندامی هاوپەیمانی نەسر لە هەوڵی هەندێک پارت و گرووپە سیاسییەکان لە عێراق بۆ پەسەند کرانی یاسای بەتاوان ناسینی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل و تاوتوێ کردنی دۆسیەی فرۆشی نەوت بە ئەو ڕژێمە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی هەواڵی ئەلعەرەبی ئەلجەدید، دەوڵەتی عێراق بە سەرۆک وەزیریی مستەفا کازمی بە تاوانگەلێک لەلایەن ئەندامانی هەندێک پارت و فراکسیۆنی سیاسی عێراق بەهۆی هەڵپەساردنی لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە دۆسیەی ناردنی نەوتی عێراق لە هەرێمی کوردستانەوە و لە ڕێگای بەندەرەکانی تورکیا بۆ ڕژێمی زایۆنی بەرەوڕوویە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، عەدی عەواد نوێنەری بەسرە لە پەرلە،انی عێراق ڕۆژی هەینی بە ئاماژە بە ئەو دۆسیە وتی هەندێک بەڵگەی فەرمی لە وەزارەتی نەوتەوە دەست کەوتووە کە پشت راستی دەکاتەوە نەوتی عێراق بۆ ناوچە داگیرکراوەکان دەنێردرێت. ناوبراو جەختی کرد بۆ شوێنیگیری ئەو دۆسیە دەچێتە بەردەم دادگا و دادگای فیدراڵ.

عەواد لە هەژماری تویتەری خۆی زیادی کرد: من بەدوای هۆکارەکانی فرۆشتنی نەوتی عێراق لالیەن هەرێمەوە بە ئیسرائیل بوون کە وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای دابەش کردنی نەوتی "سۆمۆ" ناوی نەوتهەڵگرەکانی بەرپرسی گواستنەوەی نەوتی عێراق بۆ ئیسرائیل و ژمارە و ڕێکەوتی چوونی ئەو نەوتهەڵگرانەی خستە بەردەستم. من هەفتەی داهاتوو بۆ تاوتوێ کردنی ئەو دۆسیە دەچمە لای دادگا تا لە بەردەم خودا و گەلی عێراق ئەرکی خۆم جێبەجێ بکەم.

News ID 40892

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha