AP ١٤٠٠ ڕێبەندان ١٠ ١٥:١٩

ئەندامی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق هۆشداریی دا؛

هەوڵی لایەنە بیانییەکان بۆ دابەش کردنی عێراق و دووبەرەکی نانەوە لە بەیتی شیعی

هەوڵی لایەنە بیانییەکان بۆ دابەش کردنی عێراق و دووبەرەکی نانەوە لە بەیتی شیعی

ئەحمەد عەبدولحسێن وتی: هەندێک لایەنی بیانی بۆ دروست کردنی کێشە لە ماڵی شیعی و گەڕانەوەی عێراق بۆ بەندی حەوتەمی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان هەوڵ دەدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد عەبدولحسین ئەندامی نووسینگەی سیاسی عەسائیبی ئەهلی حەق سبارەت بە هەوڵی بیانییەان بۆ دابەش کردنی عێراق، دروست کردنی کێشە و چەند دەستەیی لە ماڵی شیعی و گەڕاندنەوەی عێراق بۆ بەندی حەوتەمی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداریی دا.

عەبدولحسێن لە گفتوگۆ لەگەڵ ماڵپەڕی ئەلمەعلوومە زیادی کرد: کێشە دروستکردنەکانی بیانیەکان بەتوندی لەسەر ڕێککەوتننە سیاسییە ناوخۆییەکان کاریگەری هەیە و بەرنامەگەلێک لە ناوخۆی عێراق لەلایەن وڵاتنی داگیرکەرەوە و هەروەها لایەنە دەستنیشانکراوەکانەوە خەریکە بەڕێوە دەچێت تا عێراق بگەڕێننەوە بۆ جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان.

ناوبراو وتیشی: پووچەڵ کردنەوەی هەوڵە بیانییەکان بۆ دروست کردنی کێشە لە ماڵی شیعی و دابەش کردنی، پێوەندی بە پاراستنی یەکگرتوویی و ڕێککەوتن لە نێوان شاندی هاوئاهەنگی و فراکسیۆنی سەدر بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی کێشەکانی بەردەمی وڵاتە.

News ID 40891

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha