سەرۆکی سێ دەسەڵاتەکەی عێراق ئەبێ بگۆڕدرێن/کازمی هۆکاری قەیرانەکانە

ئەندامی شاندی هاوئاهەنگی شیعی ڕایگەیاند کە خەڵکی ئەو وڵاتە داوای گۆڕینی سەرۆکی سێ دەسەڵاتەکەی ئەو وڵاتە دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلیەوم، سەعد سەعدی ئەندامی شاندی هاوئاهەنگی شیعی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە سەبارەت بە ئەگەری دووبارە بە سەرۆک بوونەوەی سەرۆکی سێ دەسەڵاتەکەی ئەو وڵاتە لێدوانی دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو ئەندامەی شاندی هاوئاهەنگی شیعیە، وتی: خەڵکی عێراق بەدوای گۆرانکارین، کەواتە مانەوەی سەرۆکی سێ دەسەڵاتەکە لە پۆستەکانیان قبووڵ ناکەن. کەسایەتییە سیاسییەکانی ئێستا ئەبێ بگۆڕدرێن، چونکوو هیچ خزمەتێکیان بە گەل نەکردووە.

سەعدی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: حکومەتی ئێستای عێراق هۆکاری زۆربەی قەیرانەکان بەتایبەتی قەیرانی ئابووری لە ئەو وڵاتەیە. سەرۆک وەزیران ئەبێ بگۆڕدرێت. ئەگەر ئاوەها ڕووداوێک ڕوو بدات، ئەو کاتەیە کە سیاسەتە گشتییەکانی وڵاتیش گۆڕانکاری بە سەردا دێت.

News Code 40835

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =