AP ١٤٠٠ ڕێبەندان ٤ ١٧:٠٥

سەرچاوەیەکی کورد:

نوێنەرانی رەوتی سەدر دەنگ بە سەرۆک‌کۆماری زێباری دەدەن

نوێنەرانی رەوتی سەدر دەنگ بە سەرۆک‌کۆماری زێباری دەدەن

سەرچاوەیەکی سیاسی کورد وێڕای ئاماژە بە ۳ کاندیدی رەوتی سەدر بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: نوێنەرانی رەوتی سەدر دەنگ بە سەرۆک‌کۆماریی زێباری دەدەن.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی بەغداد ئەلیەوم سەرچاوەیەکی کورد هەندێ زانیاری سەبارەت بە بەربژێرەکانی پۆستی سەرۆک‌ وەزیران خستە بەردەست.
بە پێی ئەم زانیاریانە رەوتی سەدر ۳ بەربژێری بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق ناساند کە بریتین لە مستەفا کازمی, عادڵ مەهوودر و ساڵح تەمیمی.
ئەم سەرچاوەیە کە ناوی رانەگەیندراوە دەشڵێ: رەوتی سەدر بۆ سەرۆک‌کۆماریی عێراق دەنگ بە هوشیار زێباری ئەدات.

News ID 40823

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha