ئیبراهیم ڕەئیسی و ئەردۆغان لە ڕێگای تەلەفۆنەوە گفتوگۆیان کرد

ئیبراهیم ڕەئیسی لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەردۆغان وتنی ئێران بە پێوەندی و هاوکاری لەگەڵ تورکیا ڕوانینێکی درێژخایەن و هەمەلایەنەی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم رەئیسی دوێنی شەو کە لە ڕێگای تەلەفۆنەوە لەگەڵ هاوتا تورکیاییەکەی خۆی گفتوگۆی کرد بە ئاماژە بە دەفرایەتییەکانی گەشەی پێوەندی و هاوکارییەکانی تاران و ئەنقەرە لە بواری دوولایەنە و ناوچەیی وتی: ئێران ڕوانینێکی درێژخایەن و هەمەلایەنەی بە پێوەندی و هاوکاری لەگەڵ تورکیا هەیە و لە بەرنامەڕێزییەکان بۆ هاوکاری ستراتیژیک لەگەڵ تورکیا پێشوازی دەکەین.

رەئیسی لەسەر پێداویستی ڕێز بۆ سەروەری و یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکان وەکوو تەنیا ڕێگای ئاسایش و سەقامگیری لە شوێنە جیاجیاکانی ناوچەکە جەختی کرد.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغانیش بە وتنی ئەوەی کە تورکیا ڕیزبەندێکی لە هاوکارییە ئابوورییە جیاوازەکان بۆ تۆکمە کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئێران ئامادە کردووە، حەزی خۆیی بۆ سەفەر بۆ ئێران بەم زووانە دەربڕی.

سەرۆک کۆماری تورکیا بە جەخت لەسەر بەردەوام بوونی دابینی وزەی تورکیا لەلایەن ئێرانەوە، وتی: تورکیا ، ئێران بە دابینکەرێکی جێ متمانەی وزە دەزانێت و بەدوای بەرز کردنەوەی ئاستی هاوکارییەکانی خۆی لەگەڵ تارانە.

News Code 40805

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 7 =