بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وێڕای سەرەخۆشی لە بەجێماوانی ئەم ڕووداوە، وتی: درێژەی هێرشەکان بۆ یەمەن و بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ڕێگای گەیشتن بە ئاشتی ئەستەم کردووە.
ئەو وتیشی: وڵاتانی پشتیوانی هێزە داگیرکەرەکان کە بۆمب و چەکی ڕووخێنەریان پێ ئەدەن و بۆ کوشتنی ژنان و منداڵانی یەمەنی یارمەتی بەکاری دێنن، لەم تاوانەدا بەشدارن و دەبێ وڵامدەر بن.
ئەو بوردومان کردن و گەمارۆ دانی یەمەنی نیشناندەری نەبوونی بڕیاری جیدی بۆ چارەسەر کردنی کێشەی ئەو وڵاتە زانی کە جگە لە لەناوچوونی ئەو وڵاتە ئاکامێکی دیکەی نییە.
بۆچوونی ئێوە