خەڵکی یەمەن بە پیلانی ئەمریکی-زایۆنیستی دەکوژرێن

سەرۆکی جەماعەتی زانایانی موسڵمانی عێراق لە کاردانەوە بە جەنایەتەکانی ئەم دواییەی سعوودی لە یەمەن، وتی: گەلی یەمەن بە پیلانی ئەمریکا و ئیسرائیل کۆمەڵکوژ دەکرێن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد، شێخ خالید ئەلمەلا، سەرۆکی جەماعەتی زانایانی عێراق بە جەنایەتەکانی ئەم دواییەی سعوودی دژی یەمەنییەکان کاردانەوەی نیشان دا. ناوبراو وتی: خەڵکی یەمەن لە سێبەری بێدەنگی کۆمەڵگای جیهانی بە پیلانی ئەمریکا و ئیسرائیل دەکوژرێن.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، شێخ خالید ئەلمەلا ڕایگەیاند: پرسیاری ئێمە ئەوەیە کە بۆچی لە درێژایی ئەم ساڵانە هەمووان لە بەرانبەر جەنایەتەکانی هاوپەیمانی سعوودی دژی برا یەمەنییەکانمان بێدەنگ بوون. ئەوان ئەنجامی جەنایەتەکانی خۆیان دەبینن.

ناوبراو درێژە دا: من هەموو زانایانی موسڵمان بۆ بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی هاوبەش بۆ بەدی هێنان ماف و بەرگری لە گەلی یەمەن بانگهێشت دەکەم.

News Code 40794

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 7 =