سەفەری ڕەئیسی خاڵی وەرچەرخان لە پێوەندی دوو وڵاتی ئێران و ڕووسیایە

ڕووسیا وەکوو وڵاتێک کە هەمیشە پشتیوانی ئێران بووە، دەفرایەتی زۆری هەیە بۆ ئەوەی ببێتە هاوپەیمانی نزیک لە ئێران بە تایبەت لە بواری ئابووریدا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانس هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی تاران تایمز لە ڕاپۆرتێکدا بابەتی سەفەری سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ ڕووسیای لێک داوەتەوە.

لەحاڵێکدا کە ئێران و ڕووسیا بۆ گەشەی پێوەندی ئابووری هەوڵ ئەدەن، ئەم سەفەرە بێگومان خاڵی وەرچەرخانێک لە پێوەندی دوو وڵات دێتە ئەژمار.

تاران تایمز لەم بارەوە نووسیویە: ڕووسیا وەکوو وڵاتێک کە هەمیشە پشتیوانی ئێران بووە، دەفرایەتی زۆری هەیە بۆ ئەوەی ببێتە هاوپەیمانی نزیک لە ئێران بە تایبەت لە بواری ئابووریدا.

ئێستا پێوەندی سیاسی دوو وڵات لە ئاستێکی بەرز دایە بەڵام پێوەندی بازرگانی و ئابووری دوو وڵات شیاوی دفرایەتییەکان نییە و هاوکاری لەم بوارەدا بابەتێکی گرینگە کە دەکرێ لەم سەفەرەدا باسی لە سەر بکرێت.

هەروەها لەم راپۆرتەدا نووسراوە: پێشکەوتنی گەڵاڵەکانی گەشەی ئابووری بەو شێوەی کە چاوەڕوان دەکرێ، نییە و بە پێی پێوەندی باشی سیاسی نێوان دوو وڵات ئەم بابەتەش لە دیداری داهاتوودا لێک ئەدرێتەوە.

News Code 40761

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =