نەتەوە یەکگرتووەکان بە هاوکاری لە گەڵ تورکیا بۆ گوشارخستنە سەر مەخموور تۆمەتبار کرا

بە گوێرەی راپۆرتی ڕۆژنامەی مۆرنینگ ستاری بەریتانیا، بەرپرسانی کەمپی مەخموور لە هەرێمی کوردستان ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە هاوکاری لە گەڵ تورکیا تۆمەتبار دەکەن.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەرتەشی تورکیا بە بیانووی بەرەنگاری لە گەڵ پەکەکە چەندین جار هێرشی کردۆتە سەر کەمپی مەخموور. بەرپرسانی ئەم کەمپە بە هۆی بێدەنگی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ڕەخنەی لێ دەگرن و بە هاوکاری لە گەڵ تورکیا تۆمەتباری دەکەن.

مانگی پێشوو لاپەڕەی تویتەری نووسینگەی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، بێ هیچ شرۆڤەیەک لاپەڕەی فەرمی کەمپی مەخمووری بلۆک کرد و ئەمەش کاردانەوەی زۆری بەدواوە بوو.

بەرپرسانی ئەم کەمپە ڕەخنە لە نووسینگەی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکانی عێراق دەگرن بە بۆنەی بێدەنگی لە بەرانبەر هێرشەکانی تورکیا بەڵام یەکێک لە بەرپرسانی نووسینگەی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان وتوویە: نووسینگەی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر کەمپی ئاوارەکان ئیدانە دەکات.

News Code 40757

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =