بەردەوامین لە گفتوگۆکان بۆ پەڕینەوە لە دۆخی هەستیاری عێراق

شاندی هەماهەنگی شیعەکانی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە ئەو شاندە لەسەر بەردەوام بوونی گفتوگۆ سیاسییەکان بۆ چوونە دەرەوە لە دۆخی هەستیاری ئێستای عێراق جەختی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، شاندی هاوئاهەنگی شیعەکانی عێراق بەیاننامەیەکی لە سەر دوایین دۆخی گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە دەرکرد. شاندی هاوئاهەنگی شیعەکان ڕایگەیاند کە ئەو شاندە لەسەر بەردەوام بونی گفتوگۆ سیاسییەکان بۆ چوونە دەرەوە لە دۆخی هەستیاری ئیستای عێراق جەختی هەیە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لە درێژەی بەیاننامەکە هاتووە: لەم دواییەدا ئەندامانی شاندی هاوئاهەنگی شیعی کۆبوونەوەیەکیان بە مەبەستی لێکدانەوەی دوایین دۆخی عێراق بەڕێوە برد و لە ئەو کۆبوونەوە دەستکەوتە ئەرێنییەکان دیدارەکەی نێوان هادی عامری و موقتەدا سەدر تاوتوێ کرا.

لە ئەو بەیاننامە هاتووە: شاندی هاوئاهەنگی شیعی بەدوای دەستخستنی ڕێگاچارەیەک بۆ چوونە دەرەوە لە دۆخی ئێستای عێراقە. ئێمە لەسەر بەدی هێنانی بەرژەوەندی هاووڵاتیان و بەدی هاتنی یەکپارچەیی نەتەوەیی لە عێراق جەختمان هەیە.

News Code 40738

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =