پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق
-
هاوپهیمانی بهڕێوهبردنی دهوڵهت رایگهیاند:
رۆژی دهنگدان به كابینهی نوێی حكومهتی عێراق دیاری کرا
هاوپهیمانی بهڕێوهبردنی دهوڵهت رایگهیاند، رۆژی شهممهی داهاتو دهنگ به كابینهی نوێی حكومهتی عێراق به سهرۆكایهتی محهمهد شیاع سودانی دهدرێت.
-
عەمار حەکیم لە دیداری سوودانی:
ڕەوتی حیکمە بەشداری حکومەتی نوێی عێراق ناکات
سەید عەمار حەکیم ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی پێکهێنانی کابینە لە بەغدا دیدار و گفتوگۆی کرد.
-
جێگری سهرۆكی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند:
مەرجەکانی پارتی دیمۆکرات بۆ بەشداریی لە حکومەتی عێراق/ کێشەی لە گەڵ سودانی نییە
جێگری سهرۆكی پەرلەمانى عێراق مەرجەکانى پارتى و سیادە بۆ بەشداریکردن لە پێکهێنانى حکومەتى عێراق ئاشکرا دەکات و دەشڵێت"سودانی تاقینهكراوهتهوه و تێبینی گهورهیشی لهسهر نییه".
-
ناوەندی بیری "کوئینسی" لێکی دایەوە؛
هەڵەی ئەمریکا لە تیرۆری سەردار سولەیمانی چ بوو؟
شەهادەتی سەردار سولەیمانی و موهەندیس لە لایەن ئەمریکاوە بەس پێشێل کرانی سەروەریی عێڕاق نەبوو بەڵکوو عێراقییەکان ئەو دوو کەسە و حەشدی شەئبیان بە ڕزگارکەری خۆیان لە دەستی داعش دەزانی.
-
سیاسهتمهدارێكى عێراقى ئاشکرای کرد؛
بۆچی موقتەدا سەدر لە پرۆسەی سیاسی عێراق دەکشێتەوە
سیاسهتمهدارێكى عێراقى هۆكارهكانى كشانهوهى موقتهدا سهدر لهپرۆسهى سیاسى ئاشكرا دهكات
-
شرۆڤەکارێکی سیاسی عێراقی بۆ مێهر:
دوژمنان خۆیان بۆ عێراق داگرتووە/داهاتووی عێراق چۆن دەبێت؟
شرۆڤەکارێکی سیاسی عێراق بە ئاماژە بە چەقبەستووی سیاسی لە ئەو وڵاتە وتی: بۆ چوونە دەرەوە لە چەقبەستوویی سیاسی ئەبێ لە ئەزموونی کەسایەتییە گەورەکان لە نێو گرووپە سیاسییە شیعەکان کەڵکوەربگیردرێت.
-
لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕاگەیێندرا؛
چوارچێوەی هەماهەنگی خۆی بۆ خۆپیشاندانێکی بەرفراوان ئامادە دەکات
لیژنەی ئامادەکاری خۆپیشاندانەکانی چوارچوەی هەماهەنگی رایگەیاند، ئامادەکاری بۆ خۆپیشاندانێکی جەماوەری فراوان دەکەن و داوا دەکەن پەلە بکەن لە دروستکردنی حکومەتی خزمەتی نیشتیمانی بە دەسەڵاتی تەواوەوە و لە داهاتووشدا شوێن و کاتی خۆپیشاندانەکان ئاشکرادەکەن.
-
هاوکات لەگەڵ سەردانی بۆ هەرێمی کوردستان؛
هادی عامری گەڵاڵەیک بۆ دەرچوون لە چەقبەستوویی عێراق دەخاتە ڕوو
سەرچاوە عێراقییەکان لە سەفەری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح بۆ هەرێمی کوردستان و پێشکەش کردنی گەڵاڵەیەکی داهێنەرانە بۆ دەرچوون لە چەقبەستوویی سیاسی ئێستا لە ئەو وڵاتە بۆ گەڕانەوەی هەموو گرووپەکان بۆ دانوستانەکان هەواڵیان دا.
-
شرۆڤەکاری سیاسی عێراقی بۆ مێهر:
عێراق نەچووتە نێو تونێلێکی تاریکەوە/مەرجەعیەت پیلانەکان پووچەڵ دەکاتەوە
شرۆڤەکارێکی سیاسی وێڕای جەخت لەسەر ڕۆڵی مەرجەعیەت لە شکستی پیلانەکان لە دژی عێراق، جەختی کرد کە ئەو وڵاتە هێشتا نەچووەتە نێو تاریکەوە و دژایەتی سیاسی بەخۆیەوە دەبینێت.
-
هاوپەیمانی فەتح:
هادی عامری درێژە دەداتە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە جیاوازەکانی عێراق
نوێنەری هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق وتی: کومیتەیەک بە ڕێبەرایەتی هادی عامری پێک هاتووە و درێژە دەداتە هەوڵەکانی خۆی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییە جیاوازەکان.
-
هادی عامری:
من كاندیدی پۆستی سهرۆك وهزیران نیم/ بەشداریی هیچ حکومەتێک ناکەم
سهرۆكی هاوپهیمانی فهتح ڕایدەگەیەنێت کە "ههندێك له دهزگاكانی راگهیاندن ههواڵی جیاواز بڵاودهكهنهوه دەربارەی ئهوهی لهناو چوارچێوهی ههماههنگیدا گوایە كێبركێ لهسهر پۆستی سهرۆك وهزیران ههیه".
-
باڵوێزی ئێران لە عێراق:
تاران لە پێکهێنانی حکومەتی گشتگیر لە عێراق پاڵپشتی دەکات
باڵوێزی ئێران لە عێراق لە ڕەوتی دیدار لەگەڵ سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان وتی: تاران لە پێکهێنانی حکومەتی گشتگیر لە عێراق پاڵپشتی دەکات.
-
سەرچاوە عێراقییەکان رایانگەیاند:
لایەنە سیاسییەکانی عێراق بەم زووانە بۆ پێکهێنانی حکومەت کۆ دەبنەوە
سەرچاوە عێراقییەکان لە بڕیاری لایەنە سیاسییەکانی عێڕاق بۆ بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەیەک لە ڕۆژانی داهاتوو بە ئامانجی پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە ئەو وڵاتە هەواڵیان دا.
-
ڕۆژنامەی "ئەلعەرەب" چاپی لەندەن:
شاندی هاوئاهەنگی شیعی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی پێک هێناوە
ڕۆژنامەیەکی عەرەب زمان بە ئاماژە بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی پەرلەمانتارە نوێیەکانی عێراق، نووسی: ئێستا شاندی هاوئاهەنگی شیعی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی پێک هێناوە.
-
ئەندامی هاوپەیمانی فەتح:
ئەگەری پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە عێراق بە بێ بەشداری پارتی
ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە ئەگەری پێکهێنانی حکەمتی نوێی عێراق لەلایەن پارتە سیاسییەکانەوە بە بێ بەشداری پارتی دیمۆکرات هەواڵی دا.
-
ئەندامێکی پارتی ڕایگەیاند؛
مەرجەکانی پارتی بۆ بەشداری لە ڕەوتی سیاسیی عێراق
ئەندامی پارتی دیمۆکرات گرینگترینی ئەو تەوەرانە کە ئەبێ لە هەموو گفتوگۆکانی بۆ پێکهێنانی حکومەت لە بەغدا بیهێنێتە ئاراوە، ڕاگەیاند.
-
لە گفتوگۆیەکی تەلەڤیزیۆنیدا:
قەیس خەزعەلی هۆشداریی دایە پاڵپشتەکانی شەڕی ناوخۆیی لە عێراق
ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق ڕۆژی دووشەممە هۆشداریی دایە ئەو کەسانە کە بۆ پەرەسەندنی ئاژاوە و پاڵپشتی لە شەڕی ناوخۆیی لە عێراق هەوڵ دەدەن، هۆشداریی دا.
-
ئەندامی باڵای یەکێتی:
هەموو لایەنە عێراقییەکان جگە لە ڕەوتی سەدر، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیر، یەکدەنگن
ئەندامێکی باڵای یەکێتی لە بوونی یەکدەنگی لە نێوان هەموو لایەنە سیاسییەکانی عێراق جگە لە ڕەتوی سەدر بە ئامانجی ڕێککەوتنی تەواو لەسەر بابەتی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران هەواڵی دا.
-
ڕێبەر ئەحمەد:
هۆکاری دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت، ڕێکنەکەوتنی پارتە شیعەکانە لەسەر پۆستی سەرۆک وەزیریە
وەزیری ناوخۆی هەرێم و بەربژێری پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، هۆکاری دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەتی نوێی، ڕێکنەکەوتنی پارتە شیعەکان لەسەر پۆستی سەرۆک وەزیری وەسف کرد.
-
پێش نوێژی هەینی نەجەف:
نزیک بوونەوەی پارتە کوردستانییەکان کاریگەری ئەرێنی لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ عێراق دەبێت
پێش نوێژی هەینی نەجەف بە پێشوازی لە نزیک بوونەوەی پارتە کوردستانییەکان، وتی: ئەو نزیک بوونەوە کاریگەری ئەرێنی لە سەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەبێت.
-
هادی عامری:
دۆخی چەقبەستووی عێراق بەمزوانە دڕەوێتەوە
ڕێبەری هاوپەیمانیی فەتح ڕایگەیاند: سەبارەت بە ڕوانەوەی دۆخی چەقبەستووی عێراق لە داهاتوویەکی نزیک هیوادارە.
-
نوێنەری پێشووی پەرلەمانی عێراق:
گەڵاڵەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بنەمای چوونە دەرەوە لە قەیرانی سیاسی عێراقە
پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی عێراق جەختی کرد کە گەڵاڵەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بنەمای چوونە دەرەوە لە قەیرانی سیاسی ئێستای وڵاتە.
-
لە لایەن شاندی هاوئاهەنگی شیعەوە؛
ڕێککەوتنی شاندی هاوئاهەنگی و هاوپەیمانی سەدر وەدرۆ خرایەوە
شاندی هاوئاهەنگی شیعەی عێراق هەواڵە بڵاو بووەکان سەبارەت بە ڕێککەوتنی بەشێک لە ئەو شاندە لەگەڵ موقتەدا سەدر بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی وەدرۆ خستەوە.
-
سەید عەمار حەکیم:
چاوەڕوانی لە ڕێکاری دەرەکی، مەترسییەکی گەورە بۆ عێراقە
ڕێبەری ڕەتوی حیکمەی وەتەنی لەلێدوانێکدا لە جێژنی ڕەمەزان لە بەغدا وتی: چاوەڕوانی بۆ ڕێکاری دەرەکی، مەترسییەکی گەورە بۆ عێراقە.
-
باڵوێزی پێشووی ئێران لە بەغدا:
ڕێککەوتنی سیاسی تەنیا ڕێگای چوونە دەرەوە لە بنبەستی سیاسی عێراقە
باڵوێزی پێشووی ئێران لە بەغدا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ڕێککەوتنی سیاسی نێوان هەموو لایەنەکان تەنیا ڕێکاری چوونە دەرەوە لە بنبەستی سیاسی لە عێراقە.
-
مێهر لێکی دایەوە؛
ڕەوتی سیاسی عێراق هەر لە بنبەستە/چارەنووسی حکومەتی نوێ ناڕوونە
لە حاڵێکدا کە نزیک بە 7 مانگ لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تێدەپەڕێت، بەڵام سیاسەتوانانی ئەو وڵاتە هێشتا نەیانتوانیوە حکومەتی نوێ پێک بهێنن و هەر ئەوەش ڕەوتی سیاسی ئەو وڵاتەی خستووەتە بنبەستەوە.
-
لە ڕاپۆرتێکدا هاتە ئاراوە؛
ئەگەری دەستێوەردانی ئەنجومەنی ئاسایش لە پرسی پێکهێنانی حکومەتی عێراق
ئەنجومەنی ئاسایش لە ڕاپۆرتێکدا جەختی کردووە ئەگەری هەیە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک داوا لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق بکات بە گفتوگۆ کێشەی پێکهێنانی حکومەتی ئەو وڵاتە چارەسەر بکەن.
-
سیاسەتوانی عێراقی:
شاندی هاوئاهەنگی شیعی نایەوێت حکومەت هەر هی خۆی بێت
سیاسەتوانێکی عێراقی لە لێدوانێکدا وتی: شاندی هاوئاهەنگی شیعی لە عێراق نایەوێت دەوڵەت هەر هی خۆی بێت.
-
لە نووسینگەی نووری مالیکی بەڕێوە چوو؛
کۆبوونەوەی شاندی هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان بۆ چوونە دەرەوە لە بنبەستی سیاسی
ئەندامانی شاندی هاوئاهەنگی شیعە بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە بنبەست سیاسی لە ئەو وڵاتە لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوپەیمانییە سیاسییەکان دیدار و گفتوگۆیان کرد.
-
سەرۆکی هاوپەیمانی بیارق ئەلخەیر:
حکومەتێک کە بە بێ سازان پێک بێت، دوای شەش مانگ دەڕووخێت
سەرۆکی هاوپەیمانی بیارق ئەلخەیر و نوێنەری پێشووی پەرلەمانی عێراق جەختی کرد کە هەر حکومەتێک بە بێ زۆرینەی سیاسی لە عێراق پێک بێت، لە ماوەی شەش مانگدا دەڕووخێت.