بە پێێ راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعد ئەلسەعدی ئەندامی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق وتی: وتەکانی مایلز کاگینز وتەبێژی سەربازانی ئەمریکیی لە سووریا سەبارەت بە درێژە دان بە بوونیان لە عێراق و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەڵوێستی بەرخۆدان سەبارەت بە نەچوونە دەرەوەی هێزە ئەمریکییەکانی سەلماند.
ئەو وتیشی: بەرخۆدانی عێراق پێی وایە هیچ ڕێگایەک جگە لە بەکارهێنانی چەک بۆ چوونەدەرەوەی ئەمریکییەکان نییە. ئەوان بە دانووستان و وتووێژ ناچنە دەرەوە. گرووپەکانی بەرخۆدان خۆیان بۆ بەرەنگاری لە گەڵ داگیرکەرە ئەمریکییەکان ئامادە کردووە.
شیاوی ئاماژەیە وتەبێژی هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا ڕایگەیاند: وتەی بەرپرسە ئەمریکییەکان نیشاندەری ئەوەیە هێزە ئەمریکییەکان لە مانەوەیان لە عێراق و سووریا دڵنیان و هیچ نیشانەیەک لە پاشگەزبوونەوەیان نابینرێت.
بۆچوونی ئێوە