پێبەندی ڕێگاچارەی سیاسی بۆ چارەسەر کردنی کێشە ناوچەییەکانین

وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیدار لە گەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی عەمان رایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران پێبەندی وتووێژ  و ڕێگا چارەی سیاسی بۆ کێشە دوو لایەنە و ناوچەییەکانە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شێخ خەلیفە ئەلحارسی جێگری وەزیری دەرەوەی عەمان لە گەڵ حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران دیدار و وتووێژیان کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران لەم چاوپێکەوتنەدا گەشەی پێوەندی لە گەڵ دراوسێیەکانی لە سەرووی سیاسەتە دەرەکییەکانی دەوڵەتی سێزدەهەم زانی و داکۆکی کردە سەر پێگەی وڵاتی عەمان بۆ ئەم هاوکارییە.

ئەمیرعەبدوڵاهیان لەم دیدارەدا داکۆکی کردە سەر پێویستیی هەوڵی دوو لایەن بۆ گەشەی پێوەندی بازرگانی نێوان دوو وڵات.

ناوبراو وتیشی هیوادارین بە هەوڵی ولاتانی ناوچە بە تایبەت ئێران و عەمان، بەستێنی پێویست بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی یەمەن ساز بکرێت.

جێگری وەزارەتی دەرەوەی عەمانیش لەم دیدارەدا ڕایگەیاند: وڵاتەکەی لە رێگای ئاشتی خوازانە و دانوستان بۆ کەم کردنەوەی کێشە ناوچەییەکان پێشوازی و پشتیوانی دەکات.

News Code 40475

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 4 =