بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدوڵڵا مهلا نورى سەرۆکی کۆنگرەی ژینگەو دیموکراتی لهپۆستێكدا لهفهیسبوكى خۆى بڵاویكردۆتهوه، "بۆ ئەو هاوڕێ ئازیزانەی کە دەڵێن کاتی کردارە، دەی با منیش قسەی دڵی خۆمتان بۆ بکەم".
نوسیویهتى:"لێتان ناشارمەوە زۆرینەی هەرە زۆری هاوڵاتیان ئامادەنین بۆ ڕۆژێک بێنە سەرجادە، زۆرینەی هەرە زۆری کاسبکاران ئامادەنین هەفتەیەک بازاڕ دابخەن، زۆرینەی هەرەزۆری شۆفێران ئامادەنین هەفتەیەک سەیارەکانیان لەسەر جادە بکوژێننەوە".
ئهو بهردهوامدهبێتو دهڵێت:"زۆرینەی هەرەزۆری فەرمانبەران ئامادەنین مانگێک دەوامنەکەن، کارەساتی هەرە گەورەتر ئەوەیە ئەم چینو توێژە بەڕێزانە ئامادەنین پێکەوە بەیەکدەستیی هەڵوێست وەربگرنو پشتیوانی یەکتربن".
لهو ڕوهشهوه عهبدوڵڵاى مهلا نورى ئاماژهى بهوهداوه، "دەی برای شیرینم خۆ من ڕەجل حەدیدی نیم، منیش هەر مرۆڤم، کاتێک هەم کاتێک بەهێزم، کاتێک کاریگەریمان هەیە خەڵک بەکردار پشتیوانمان بێت، بەتەنها بەجێمان نەهێڵن، ئاخر برای شیرینم وەک چۆن ئەو خەڵکە بەڕێزە چاوەڕوانیان لەئێمە هەیە، ئێمەش هیوامان بەخەڵکەو چاوەڕوانیمان لەوان هەیە".
لهكۆتاییشدا جهختی كردۆتهوه کە "دەبێ دەستی یەکبگرین، پێکەوە لەپێناو ئایندەدا تێبکۆشینو بەگژ دەسەڵاتدا بچینەوە".
بۆچوونی ئێوە