بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەرلەشکەر تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق لە ئەو بارەوە وتی: شاندێکی سەربازی فیدراڵ بەزووی بۆ شوێنگیری کردنی چوونە دەرەوەی هێزە بیانییەکان سەردانی فڕۆکەخانەی حەریر لە هەولێر دەکات.
خەفاجی زیادی کرد: ڕێککەوتنەکەی نێوان بەغدا و ئەمریکا لەسەر چوونە دەرەوەی هێزە بیانییەکان لە هەولێریش بەڕێوە دەچێت و لە بنکەی عەین ئەسەد بەس ژمارەیەکی زۆر کەم ڕاوێژکاری بیانی دەمێننەوە.
وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق لە کۆتاییدا جەختی کرد: ڕاوێژکارە سەربازییەکان کە لە عێراق دەمێننەوە، لەژێر چاوەدێری فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەش چالاکی دەکەن و بۆ ڕیشەکێش کردنی تیرۆریزم درێژە دەدەنە هاوکارییە هەواڵگرییە هاوبەشەکانیان. هەروەها هیچ فڕۆکەیەکی بیانی بە بێ ڕێککەوتن و مۆڵەتی حکومەتی بەغدا ناتوانێت لە عێراق بنیشێتەوە.
Your Comment