مەرگی گوماناوی شەشەمین زیندانی سیاسی کورد لە تورکیا

زیندانی سیاسی کورد لە بەندیخانەی تەکیرداغ گیانی خۆی لە دەست دا، ئەمە شەشەمین مەرگی گوماناوی زیندانی سیاسی کورد لە زیندانەکانی تورکیایە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەدات چەم ئەرکمەن زیندانی سیاسی کورد بە شێوەیەکی گوماناوی لە زیندانی تەکیرداغ گیانی لە دەست دا.

گازەتە قارینچا لەم بارەوە نووسیویە: جەستەی نیوەگیانی ئەرکمەن ئێوارەی دوێنێ لە زینداندا دۆزرایەوە و دایرەی بەندیخانە ڕایگەیاند ئەرکمەن لە کاتی گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا.

ئەمە شەشەمین زیندانی سیاسی کوردە کە لەم ڕۆژانەی دواییدا لە بەندیخانە تاکەکەسییەکانی تورکیادا گیانی سپاردووە.

News Code 40408

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha