سوپای ئەمریکا خەڵکی سڤیلی سووریا بێ باکانە دەکاتە ئامانج

ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز دەریخست یەکینە شاراوەکانی سوپای ئەمریکا، بۆ ماوەی 5 ساڵ بێ هیچ لەبەرچاوگرتنێک بە بیانووی پێکانی داعش و خەڵکی سڤیلیان لە سووریا کردووەتە ئامانج.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لە زمانی چوار بەرپرسی سەربازی پێشوو و ئێستای ئەمریکا، یەکینە شاراوەکانی سوپای ئەمریکا بە ناوی "تالون ئانۆیل" کە بەرپرسیارێتی کۆنترۆڵی جووڵەکانی داعش لە سووریا و عێراقی لە ئەستۆیە، بە بێ سەرەنج بە ئەوەی کە ئامانجەکان داعشن یاکوو خەڵکی سڤیل، بەستێنی داخستنی 112000 بۆمبی بە سەر بەشێک لە خەڵکانی سڤیلی دروست کردووە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، فڕۆکە بێ فڕۆەکەوان و شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە پاڵ کردنە ئامانجی هێزەکانی داعش، ناوەندی فەرماندەیی و جیهازاتی جەنگی ئەو گرووپە، وەرزێرانێک کە خەریکی چالاکی بوون، منداڵان لە سەر شەقامەکان و خەڵکی ئاسایی لە پەناگاکانیشیان کردووەتە ئامانج.

یەکێک لە بەرپرسانی ئەمریکی وتوویە ژمارەی ئەندامانی ئەو یەکە شاراوە کەمتر لە 20 کەسە بەڵام ڕۆڵێکی گرینگیان لە داخستنی 112000 بۆمب لە شەر دژی داعشیان هەبووە. ئەوان سەرەنجی زۆر کەم بە جودا کردنەوەی ئامانجەکان هەیە؛ لە ئو ڕوانگەوە کە ئەگەری هەیە خەڵکی سڤیلیش بکەونە بەر هێرشی ئاسمانی.

News Code 40314

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =